پارساڵ بازرگانى ده‌ره‌كى ئیمارات به‌ رێژه‌ى (14%) زیادیكردووه‌

له‌ ساڵى رابردوو بازرگانى ده‌ره‌كى ئیمارات گه‌شه‌ى كردووه‌ . 
له‌مبارییه‌وه‌ (لوبنا ئه‌لقاسمى) وه‌زیرى بازرگانى ئیمارات رایگه‌یاند پێشبینى ده‌كه‌ین بازرگانى ده‌ره‌كى ئیمارات پارساڵ به‌ رێژه‌ى (14) له‌سه‌دا به‌ به‌راورد به‌  ساڵى 2011 زیادی كردووه‌، گووتیشیى قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ئیمارات له‌ ساڵى رابردوو گه‌یشتۆته‌ زیاتر له‌ (380) ملیار دۆلار . 
وه‌زیرى بازرگانى ئیمارات پێشبینیشی كرد قه‌باره‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى ولاته‌كه‌ى ئه‌مساڵ بگاته‌ (450) ملیار دۆلار .
 هاوكات وه‌زیرى بازرگانى ئیمارات ئه‌وه‌شى راگه‌یاند كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ى هه‌نارده‌كانى ئیمارات هه‌نارده‌ى ولاتانى ئاسیا ده‌كرێت به‌تایبه‌ت هیندستان كه‌  به‌یه‌كه‌م گه‌وره‌ هاوبه‌شی بازرگانى ئیمارات دائه‌ندرێت.