پێشبینی دەکرێت ئەمریكا سكاڵا لەسەر بانكی رەسمی توركیا بەرزبكاتەوە


وەزیرێكی توركیا پێشبینی دەكات ئەمریكا سكاڵای یاسایی لەسەر چەند بانكێكی رەسمی توركیا بەرزبكاتەوە.

محەمەد شیمشاك جێگری سەرۆك وەزیرانی توركیا بۆ كاروباری ئابووری لەمیانی وتەیەكیدا كە لەكۆڕبەندی كۆمەككردنی دارایی توركی پێشكەشیكردبوو, رایگەیاند: لەچوارچێوەی دۆسێی پێشێلكردنی سزا ئەمریكییەكانی سەر ئێران، ئەمریكا داوای زانیاری لەبارەی بانكی رەسمی حكومەتی توركیا دەكات, وتیشی: پێشبینی دەكرێت لەداهاتوودا واشنتۆن لەبەرامبەر ئەو پێشێلكارییەی لەسزا ئەمریكییەكانی سەر ئێران كراوە، سكاڵای یاسایی لەدژی  بانكی رەسمی حكومەتی  توركیا بەرزبكاتەوە.

لەپرۆسەی دادگاییەكەی رەزا زراب گەورە بازرگانی توركی بەرەچەڵەك ئێرانی لەئەمریكا، دانی بەتێوەگلانی سێ بانكی حكومەتی  توركیا داناوە كە بۆ پێشێلكردنی سزا ئەمرییكەكانی سەر ئێران، هاوكارییان پێشكەشككردووە: بانكە رەسمییەكانیش هەریەك لە بانكەكانی هالك بانك و  بانكی كشتوكاڵی و  بانكی وەقفە.