ئەڵماسی ئاشتی بە ٦،٥ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

وڵاتی سیەڕالیۆن لە رۆژئاوای ئەفریقا کە خاوەنی گەورەترین ئەڵماسی خامە، ئەڵماسی ئاشتی ٧٠٩ مسقاڵی بە ٦،٥ ملیۆن دۆلار فرۆشت.

ئەڵماسی ئاشتی لە لایەن حکوومەتی سیەڕالیۆن لە نیویۆرک خرایە زیادکردنێکی ئاشکراوە ئەویش بە مەبەستی بەکارهێنانی لە پرۆژەی گەشەسەندن و یارمەتیدانی هەژارانی وڵاتەکە.

لە زیادکردنەکەدا، خاوەنی گراف دیامۆندی بەریتانی بەناوی لۆرەنس گراف ئەڵماسەکەی کڕیەوە.

بڕیارە داهاتی ئەڵماسەکە لە پرۆژەکانی گەیاندنی ئاو و کارەبا و کردنەوەی خوێندنگە و بینای نەخۆشخانە لە گوندەکانی ناوچەی کۆریاردو خەرج بکرێت.

١٤هەمین ئەڵماسی جیهان لە ئایاری رابردوودا لە نیویۆرک خرایە زیادکردنێکی ئاشکراوە بەڵام حکوومەتی سیەڕالیۆن بە ٧،٨ ملیۆن دۆلار رازی نەبوو. لە کاتێکدا ئەڵماسی ئاشتی لەمجارەدا بە بڕە پارەیەکی کەمتر، دەستی گۆڕی.

ئەڵماسی ئاشتی لە مانگی ئاداردا لە ناوچەی کۆنۆ لە گوندی کۆریاردو لە لایەن قەشەیەکی مەسیحی بە ناوی ئێمانوێل مۆمۆهەوە دۆزرایەوە و رادەستی حکوومەتی کردبوو.

سیەڕالیۆن لە ١٩٩٠ەوە لە میانی جەنگی ناوخۆدا بەردی گرانبەهایان بەکاردەهێنا بۆ کڕینی چەک، هەر بۆیە بە ئەڵماسی خوێنێر ناوی دەرکردبوو.