جنراڵ مۆتۆرز یەك ملیۆن ئۆتۆمبێلی خۆی لەبازاڕەكانی چین دەكێشێتەوە

دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند: كە كۆمپانیای جیهانی ( جنراڵ مۆتۆرز)و هاوبەشەكانی بریاریانداوە بەهۆی بوونی گرفتەوە لەبەرهەمەكانیاندا نزیكەی یەك ملیۆن ئۆتۆمبێل لە بازارەكانی چین بكێشنەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردوە  كە گرفتی ئۆتۆمبێلەكان پەیوەندی بە هەواگۆركێكی ناو تانكی بەنزینەكانیانەوە هەیە  كەلەپاش بەكارهێنانێكی زۆر روودەدات و بە مەترسیەكی شاراوە هەژماردەكرێت.

بریاریشە لەم مانگەوە كۆمپانیای (جنراڵ مۆتۆرز ) و هەریەك لە كۆمپانیای ( سایك) و (وولینگ ئۆتۆمبێل)ی هاوبەشی دەست بە پرۆسەی كێشانەوەی ئۆتۆمبێلەكان بكەن و دووبارە پشكنینیان بۆ ئەنجام بدەنەوە.

جێی ئاماژەیە لەماوەی (3) مانگدا ئەمە دووەمین هەلمەتی فراوانی كێشانەوەی ئۆتۆمبێلە كەلەلایەن كۆمپانیای (جنراڵ مۆتۆرز ) و هاوبەشەكانیەوە ئەنجام دەدرێت پاش ئەوەی لەمانگی ئەیلولی رابردوودا زیاتر لە (2) ملیۆن و (500) هەزار ئۆتۆمبیلیان بەهۆی گرفتی ئێرباگەوە لەبازارەكاندا كشاندبۆوە.