نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیھان بەرێژەی زیاتر ١% بەرزدەبێتەوە

 

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیھان بەرێژەی زیاتر ١% بەرزدەبێتەوەو دەگاتە بەرزترین ئاست لە ماوەی چوار ساڵدا. 

بەھۆی داشکانی بازاڕی پشکەکان لە ئەوروپاو دابەزینی بەھای دۆلارو مەترسییەکانی تایبەت بە گەشەی ئابووری جیھان، نرخی یەک (ئۆنسە زێڕ) لە بۆرسەی لەندەن بە رێژەی ١.٢% بەرزبۆوەو گەیشتە ھەزارو ٢٣٣ دۆلارو ٥٨ سەنت. 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھان بە ڕێژەی ١٥% بەرزبۆتەوەو تەنھا لە مانگی شوباتدا بە رێژەی ١٠% گەشەی کردووە، ئەمەش بە بەرزترین ئاستی گەشەکردن دادەنرێت لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا .