داهاتی فرۆشتنی نەوتی عێراق بەرز بوویەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: هەناردەكردنی نەوت و داهاتەكەی لە مانگی ڕابردوودا بەراورد بە مانگی پێشووتر زیادیكردووە.

(عاسیم جیهاد) وتەبێژی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، لە مانگی ڕابردودا بڕی (105.5) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە كراوەو داهاتەكەشی (6.08) ملیار دینار بووە.

ووتیشی : بەراورد بە مانگی ڕابردوو ڕێژەكە زیادی كردووە، چونكە مانگی ڕابردووتر (103.7) ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەكراوەو داهاتەكەشی (5.5) ملیار دۆلار بووە.

جیهاد ڕونیشیكردۆتەوە، تەواوی ئەو نەوتەی لە مانگی ڕابردوودا هەناردەی دەرەوە كراوە لە كێڵگە نەوتیەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بەرهەمهێنراوەو هیچ بڕێكیش لە كیڵگەكانی كەركوكەوە هەناردە نەكراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، تێكڕای هەناردەكردنی نەوتی ڕۆژانە (3.5) ملیۆن بەرمیل بووەو تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش (57.02) دۆلار فرۆشراوە.