له‌ مانگی رابردوودا چین هاورده‌كردنی نه‌وتی ئێرانی به‌ رێژه‌ی (39%) زیادكردووه‌

له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو چین هاورده‌كردنی نه‌وتی له‌ ئێران به‌ رێژه‌ی (سیونۆ) له‌سه‌دا به‌به‌روارد به‌ مانگی پێشووتر زیادكردووه‌ . 
 ئاژانسی رۆیته‌رز به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ی گومرگی گشتی چینی بڵاوكرده‌وه‌ و، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌،،، چین له‌ مانگی رابردوو (دوو) ملیۆن و (520) هه‌زار تۆن نه‌وت،، كه‌ده‌كاته‌ رۆژانه‌ (600) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ ئێران هاورده‌ كردووه‌ ، له‌ كاتێكدا ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا، (427) هه‌زار به‌رمیل بووه‌ .
  ئه‌مه‌و چین له‌ ساڵی رابردوو (بیستویه‌ك) ملیۆن و (بیستونۆ) هه‌زار تۆن نه‌وتی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌كردووه‌ ، ئه‌م ریژه‌ێه‌ش به‌ به‌روارد به‌ ساڵی 2011 ، بیستویه‌ك له‌سه‌دا كه‌می كردووه‌ .