یه‌ده‌گی دراوی بیانی میسڕ بۆ (15.5) ملیار دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌

 قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی میسڕ به‌رزبۆته‌وه‌ . له‌مبارییه‌وه‌ ( مورسی حیجازی) وه‌زیری دارایی میسڕ رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی قه‌ته‌ر بڕی یه‌ك ملیار دۆلاری له‌ بانكی ناوه‌ندی ولاته‌كه‌ی دانا بۆ پاڵپشتیكردنی له‌ ئابوورییه‌كه‌ی، له‌ ئێستا یه‌ده‌گی دراوی بیانی میسڕ بۆ (15) ملیار و (500) ملیۆن دۆلار به‌رزبۆته‌وه‌  . 
له‌ مانگی رابردووش بانكی ناوه‌ندی میسڕ رایگه‌یاند كه‌ قه‌باره‌ی یه‌ده‌گی دراوی بیانی ئه‌و وڵاته‌ گه‌یشته‌ (15) ملیار و (150) هه‌زار  دۆلار.