هەناردەی فەرشی دەستی ئێران 13% زیادیكردووە


 سەنتەری فەرشی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەناردەكردنی فەرشی دەستی وڵاتەكەی بەرێژەی لەسەدا 13 زیادیكردوەو لەئێستاشدا لەپلەی یەكەمی هەناردەكارانی جیهاندایە.

موجتەبا فەیز ئیلاهی جێگری سەرۆكی سەنتەری فەرشی ئێرانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی فەرشی دەستی وڵاتەكەی رەهەندێكی تایبەتی هونەری‌و بازرگانی هەیە، زۆرترین كڕیاری لەسەر ئاستی جیهان هەیەو لەدوای رێككەوتنی ئەتۆمیەوە، فرۆشتنی فەرش بەرێژەی لەسەدا 24 زیادیكردوە.

لای خۆشیەوە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ئێران ئاماژەی بەوەكردوە، ساڵی رابردوو قەبارەی هەناردەی فەرشی دەستی وڵاتەكەی بۆ 90 ملیۆن دۆلار زیادیكردووە، لەئێستادا فەرشی دەستی هەناردەی 80 وڵاتی جیهان دەكرێت‌و ئەمریكاش لە پلەی یەكەمی كڕیارانی فەرشی ئێرانیدایە.