كۆنفڕانسی ئابووریی كوردی و فەڕەنسی بەڕێوەچوو

بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا؛ كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردی فەڕەنسی؛ كۆنفڕانسی ئابووریی  كوردی و فەڕەنسی لە شاری تۆلۆزی فەڕەنسا بەڕێوەچوو
 كۆنفڕانسەكە 27 ی ئەم مانگە دەستی بەكارەكانی كرد و 28 ی مانگیش كۆتایی هات،كە تیایدا زیاتر لە شەست خاوەنكار و ئابووریناسی كوردی و فەڕەنسی بەشداربوون و شاندێكی یەكێتی خاوەنكارانی كوردستان  لەو كۆنفڕانسە ئامادەبوون .