بەھۆی چلەی ئیمام حوسێن ئەگەری کردنەوەی مەرزی پەروێزخان بۆ ھەفتەی داھاتو دوادەکەوێت

وەک ئەوەی بڕیاربوو ڕۆژی دوشەممە مەرزی پەروێزخان بەڕوی کاری بازرگانیدا بکرێتەوە پێدەچێت کارکردن لەو مەرزە نێو دەوڵەتیە بکەوێتەوە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو.
ئەحمەد کەلاری ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دکتۆر شەھرەیار حەیدەری جێگری بەڕێوبەری گشتی ھەموو مەرزەکانی ئێران لەتاران ئاگاداری کردینەوە کەبڕیاری کۆتای لەلایەن بەرپرسانی تارانەوە دراوە بۆ کردنەوەی مەرزی پەروێزخان”
ڕاشیگەیاند” پێیان ڕاگەیاندم لەدوای تێبینی و سەرنجمان لەسەر زۆری ھاتوچۆی ھاوڵاتیان لەڕێگا سەرەکیەکانی شارەکانی ئێران و مەرزی پەروێزخان بەھۆی خۆ ئامادەکاری چلەی ئیمان حوسێن لەڕۆژی پێنج شەممە بۆیە پێدەچێت کردنەوەی کارکردن لەمەرزەکە لەڕۆژی دووشەممە ١١/٦ بگۆڕدرێت بۆ سەرەتای ھەفتەی ئایندە ڕۆژی شەممە ١١/١١ بەفەرمی بکرێتەوە”.
ئەحمەد کەلاری ئەوەشی ڕونکردەوە” دڵنیای دەدەین بە ھەموو بازرگانان و تەواوی ھاوڵاتیانی کوردستان کە بڕیارەکە لەتارانەوە یەکلای کراوەتەوە  مەرزەکە بکرێتەوە و ئاسای کاری تێدا بکرێت و پارێزگاری کرماشان بەفەرمی لەوە ئاگادار کراوەتەوە”.
زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە کۆماری ئیسلامی ئێران دەروازەی سنوری پەروێزخانی بەسەر بازرگانان و ھاوڵاتیاندا داخستووە و کارکردن لەو دەروازەیە پەکی کەوتووە.
لەبارەی کردنەوەی دەروازەی حاجی ھۆمەران ئەندامەکەی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی سلێمانی وتی” پێیان وتین کردنەوەی مەرزی حاجی ھۆمەران دەکەوێتە قۆناغی سێ یەم و پاش کردنەوەی مەرزی پەروێزخان بەماوەیەکی کەم ئەویش بڕیاری لەسەر دەدرێت بۆکردنەوەی”.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پرۆتۆکوڵی کاری بازرگانی و ئابوری لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی ئێران و کرماشانداھەیە لەدوای داخستنی سنورەکان بەردەوام لەھەوڵدابووە بۆچارەسەرکردنی کێشە بازرگانیەکان.