قەرزدارترین وڵاتانی جیهان ئەمریکا، ژاپۆن و چینن


ئەمریکا، چین و ژاپۆن کە وڵاتە هەرە دەوڵەمەندەکانی جیهانن، لە ریزی یەکەم و دووەم و سێیەمی “قەرزی دەوڵەتان” دێن کە بڕەکەی٦٣ ترلیۆن دۆلارە. 

بەپێی زانیارییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، حکوومەتی وڵاتان بە تێکڕایی ٦٣ ترلیۆن دۆلار قەرزدارن. کە تێکڕای قەرزی ئەمریکا، چین و ژاپۆن لە سەدا ٥٨.٥ی قەرزەکان پێکدەهێنن.

ئەمریکا ١٩.٩٤ ترلیۆن دۆلار قەرزدارە و بەمجۆرە لە لووتکەی “لەبارەی قەرزی دەوڵەتان” دایە. قەرزەکانی حکوومەتی ئەمریکا نزیکەی بەرامبەر لەسەدا ٣٢ی قەرزەکانی گەردوونیی حکوومەتە. بەشی زۆری قەرزەکانی حکوومەتی ئەمریکا لە بەڕێوەبردنی ویلایەتەکان، بانکەکان، کۆمپانیاکانی دڵنیایی، سندوقەکانی وەبەرهێنان و سندوقەکانی خانەنشینی پێکدێن. لە کاتێکدا داهاتی نیشتمانی ساڵانەی ئەمریکا ١٨.٥ ترلیۆن دۆلارە رێژەی قەرزی داهاتی نیشتیمانی بە لە سەدا ١٠٧ دەژمێردرێت.

بە ١١ ترلیۆن دۆلاریش ژاپۆن لە پلەی دووەمدا دێت و رێژەی لە سەدا ١٨،٨ی قەرزەکان پێکدەهێنێ.

حکوومەتی چینیش پێنج ترلیۆن دۆلار قەرزدارە کە دەکاتە رێژەی لە سەدا ٨ی قەرزەکان و ئەویش لە پلەی سێیەمدا دێت. بەشی هەرە زۆری قەرزەکانی چین و ژاپۆن لە یەکەی دراوی ناوخۆیی و قەرزی هاووڵاتییان پێک دێ.

ئیتاڵیا دوو ترلیۆن و ٤٥٤ ملیۆن دۆلار قەرزارە و لە پلەی چوارەمدا دێت، بە دوای ئەویشدا فەڕەنسایە کە دوو ترلیۆن و ٣٧٥ ملیۆن دۆلار قەرزدارە. رێژەی قەرزەکانی ئیتاڵیا لە سەدا ٣.٩، رێژەی قەرزەکانی فەڕەنساش لە سەدا ٣.٨ پێک دەهێنن.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی داهاتی نیشتیمانی قەرزدارترین وڵات ژاپۆنە بە نزیکەی لەسەدا ٢٤٠، بە دوای ئەویشدا بە رێژەی لە سەدا ١٨١.٦ یۆنان، لە سەدا ١٤٨.٧ لوبنان، لە سەدا ١٣٢.٦ ئیتاڵیا و لە سەدا ١٣.٣ پورتوگال دێن.

بەپێی زانیارییەکانی راوێژکاریی گەنجینەی تورکیا قەرزی ئیدارەی ناوەندی تورکیا لە کۆتایی مانگی ئەیلوولەوە بە نزیکەی ٢٣٠ ملیار دۆلار گەیشتووەتە لە سەدا ٠.٤ی قەرزی گەردوونی. رێژەی داهاتی نیشتیمانیش لە خوار لەسەدا ٣٠ ماوەتەوە.