هه‌وره‌ بروسكه‌ دوو هێڵی‌ كاره‌با له‌گه‌رمیان له‌كارده‌خات

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای گه‌رمیان رایگه‌یاند، هه‌وره‌ بروسكه‌ دوو هێڵی‌ كاره‌بای‌ له‌كارخستووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌، به‌هۆی به‌ركه‌وتی هه‌وره‌ برووسكه‌ له‌سه‌ر هێڵه‌كانی نێوان وێستگه‌ی (132) كه‌لار و وێستگه‌ی (33) شه‌هیدان، دوو فیده‌ری كاره‌با له‌كاركه‌وتوون.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنی هه‌وره‌ بروسكه‌ له‌سه‌ر هێڵه‌كانی وێستگه‌ی (132) كفری و ویستگه‌ی (33) كفری -سه‌رقه‌ڵا له‌كاركه‌وتووه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌، له‌ئێستادا تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هێڵه‌كانی گه‌رمیان له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌دان.