ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران كەمیكردووە


عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی ئێران، ئاماژەی بە كەم بوونەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران كردووە.

 ئاكرەیی، رایگەیاندووە، بە پێچەوانەی ساڵانی رابردوو ھەرێمی كوردستان لە ئێستادا لەگەڵ باشووری عێراق ئاستی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكانی پەرە پێداوە و گەیشتۆتە 9 میلیارد دۆلار لە كاتێكدا كە بازرگانی لەگەڵ ئێران بۆ 5 میلیارد دۆلار دابەزیووە.

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئێران، ھەروەھا ئاماژەی بەوەداوە كە لە بازاڕی ھەرێمی كوردستاندا كۆمپانیا ئێرانییەكان ھێندەی كۆمپانیا توركیەكان پێشوازیان لێنەكراوە.

ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ئێران چەندین دەروازەی سنووری فەرمی و نافەرمی ھەیە و لە سەرجەمیاندا تا رادایەك ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە زۆر بواردا دەكرێت.