بانكی رەشید 75 ملیۆن دینار پێشینە دەداتە هاوڵاتیان


بانكی ڕەشید بە مەبەستی بوژانەوەی ئابوری و خزمەتكردنی هاوڵاتیانی عیراق، پێدانی چەند پێشینەیەكی بە بڕی جۆراوجۆر راگەیاند.

ڕەشاد خزەیر بەڕێوەبەری بانكی ڕەشید بەرۆژنامەی سەباحی عیراقی رایگەیاندوە: لەمەودوا بەمەرجی بوونی كەفیل‌و ڕێژەی سوودی لەسەدا 4، پێشینەی 75 ملیۆن دیناری دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لەكۆمەڵگە نیشتەجێبوونەكان‌و قەرزێكی تایبەتیش دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ پرۆژە بچووكەكان كە بڕەكەی دەگاتە 30 ملیۆن دینار، ئەم قەرزە بۆ پرۆژە گەورەكانیش دەدرێت، بەڵام بڕەكەی جیاوازە‌و بەپێی گرنگی پرۆژە دەگۆڕێت.

بەڕێوەبەری بانكی ڕەشید ئەوەشی خستەڕوو: بانكەكەیان سەرقاڵی دەركردنی قەرزێكی نوێیە بۆ مامۆستایانی زانكۆ بە بڕی 25 ملیۆن دینار بۆ ماوەی شەش ساڵ،لەگەڵ قەرزێك بۆ پزیشكان كە بڕەكەی دەگاتە 50 ملیۆن دینار، ئەمە سەرەڕای بوونی پێشینەی هاوسەرگیری كە 5 ملیۆن دینارە و قەرزی كڕینی ئۆتۆمبێلیش كە جیاوازە و بەتایبەت دەدرێت.