بە بەهای زیاتر لە ملیارێك دۆلار كاڵا لە پارێزگای كرماشانەوە هەناردە كراوە

 فەرمانگەی گومرگی كرماشان ئاشكرایكردوە، لەماوەی 7 مانگی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە ملیارێك دۆلار كاڵاو شمەك لەسنووری پارێزگاكەیانەوە هەناردەی وڵاتان كراوە.

خەلیل حەیدەری بەرێوەبەری فەرمانگەی گومرگی پارێزگای كرماشان رایگەیاند، لەماوەی 7 مانگی رابردوودا بە بەهای ملیارێك‌و 123 ملیۆن دۆلار كالاو شمەك لە گومرگ‌و بازاڕە سنوورییەكانی پارێزگاكەیانەوە هەناردەی دەرەوەی ئێران كراوەو بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردووش بەرێژەی لەسەدا 2 زیادیكردووە.

حەیدەری راشیگەیاند، قەبارەی ئەو كاڵاو شمەكانەی لە پارێزگای كرمشانەوە هەناردە كراوە لە رووی كێشەوە 2 ملیۆن‌و 665 هەزار تۆن بووەو هەناردەی 37 وڵاتی جیهانی كراوە.