ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداریەک ئاراستەی بازرگانان دەکات


ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا لەتەواوی بازرگانان و کاسبکارانی شاری سلێمانی دەکات لەڕۆژی ھەینی لە کاتی ھێنانەوەی ڕوفاتی تاڵەبانیدا ھەموان لە پێشوازیدابن لە شەقامی سالم.

داواش لە تەواوی بازرگانان و خاوەن باڵەخانەکان و دوکاندارەکانی شاری سلێمانی دەکات بیناکانیان بە لافیتەی ڕەش داپۆشن وەک ھاوخەمیەک بۆ ئەو خەسارەتە گەورەیەی لەگەلی کورد کەوت.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەڕۆژی ھەینی لەکاتی ھاتنەوەی ڕوفاتی تاڵەبانیدا لەپێشوازیدا دەبێت و داواش دەکات تەواوی بازرگانان و کاسبکاران لەو ڕۆژەدا ئامادەبن.