Newly Industrializing Counrty – NICو وڵاتانی نوێی پیشەسازی البلد الحدیث التصنیع ‌

 ئەو كۆمەڵە دەوڵەتەی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا دەگرێتەوە، كە لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا توانیان لەماوەیەكی كەمدا گەشە و پەرەسەندنی هەمەلایەنە و پیشەسازیان بەخۆوە بینیووە. وەك ووڵاتانی كۆنگ كۆنگ، سەنگافورە و كۆریای باشوور و تایوان، كە بە پڵنگەكەكانی ئاسیا یان بە چوار ئەژیهایەكەی ئاسیا ناودەهێنرێن. لە توانای ووڵاتانی جیهانی سێیەمیشدایە، كە هەمان رێچكەی ئەو ووڵاتانە بگرنەبەر هەنگاو بۆ پێشخستنی هەمەلایەنە و هەردوو لایەنی پیشەسازی و ئابووری بهاوێژن. لە ئێستادا هەندێ‌ ووڵاتی دیكەش چوونەتە پاڵ ئەو ووڵاتانە، لەوانە چین و هندستان و مالیزیا و تایلاند وهەندێكیشیان لە پرۆسەكەدا بۆ گەیشتن بەو ووڵاتانە وەك : فیلیپین و برۆنای و هیتر. هەروەك لە ئێستادا لەناو ووڵاتانی ئەمریكای لاتینیش، هەر یەك لە مەكسیك و بەرازیل لە ریزی ئەو ووڵاتانەن. 
لە سەرەتای حەفتاییەكانی سەدەی رابردوودا، تا دەگاتە قەیرانی یەكەمی ئابووری لە ئاسیا لە ساڵی 1997، ووڵاتانی پڵنگی ئاسیا لەوماوەیەدا ، لە 17 ووڵاتی یەكەمدا ماونەتەوە و پارێزگاریان لە خۆیان كردووە. هەروەك لەگەڵ كۆتایی سالانی نۆوەتەكاندا، لەرووی دروستكردنی كەلوپەل و بەرهەمی هەمەچەشندا ، توانیان كۆنترۆلێ‌ لە 15% ی بەرهەمی بازاڕەكانی جیهان بكەن. هەروەها پلەی یەكەمی لە بواری وەبەرهێناندا لە هەرێمەكەیاندا گرت. بەندەری هۆنگ كۆنگ و سەنگافورە بە دوو بەندەری مەزن و پڕجووڵەی جیهان دەژمێردرێن. هۆنگ كۆنگ بە یەكێك لە گەورەترین وەبەرهێنەرانی بیانی دائەنرێت لە جیهاندا. تایوانیش یەكێكە لە سەرچاوە و پێگەكانی بەرهەمهێنانی بەرهەمی تەكنۆلۆژیا و ئەڵكترۆنیات و تەكنۆلۆژیای نانۆ.
ئامارەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی وەك بانكی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی مایەی سەرسورمانن، كە بەپێی ئەو ئامارانە، ئەو ووڵاتانە بە نموون و ئەزموونێكی باڵا و سەركەوتووی گەشەسەندن نیشان دەدەن، تا پێش قەیرانی ئاسیا لە نێوان 1997 – 1998دا، كە دەكرێ‌ ووڵاتانی تازەگەشەسەندوو چاوی لێ بكەن. فاكتەرەكانی سەركەوتنی پرسی ئەو ووڵاتانەی كیشوەری ئاسیا، بۆتە جێی رامان و هزری ناوەندەكانی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەی ئاسیا و جیهان. هەندێ لە شارەزاییان پێیانوایە، كە شەڕ و ناكۆكی و ململانێی درێژخایەنی ووڵاتانی ناوچەكە و بە تایبەت هەردوو كۆریا و ڤێتنام ، كاریگەری خۆی هەبووە لەوبارەیەوە. هەندێكی تر پێیانوایە كە هاوكاریە داراییەكانی ئەمریكا، كە لە نێوان (1953 تا 1969)، پێشكەشی ئەو ووڵاتانەی كردووە، كە بڕەكەی ( 8) ملیار دۆلار بووە، كاریگەری زۆری هەبووە لەسەر پێشكەوتنی ئابووری ئەو چوار دەوڵەتە. بەرهەمی هەناردەی ئەو ووڵاتانە بۆ ئەمریكا و ژاپۆن، وای كردووە، كە خواستی كڕینی كەلوپەل و شمەكی ئەو ووڵاتانە زیاتر بێت. هەندێ‌ لە شارەزایانیش فاكتەری داڕشتنی ستراتیجیەتی ئابووری لەلایەن ئەو ووڵاتانە، بە فاكتەری پێشكەوتن و پەرەسەندنی ئەو ووڵاتە دەزانن.
بەشێوەیەكی گشتی، پلانە ستراتیجیەكانی ئەو ووڵاتانە لەسەر چەند پایە و هەوڵێكی كارا بنیاتنرا. دەستپێكی هەنگاوەكانیان لەوبارەیەوە، هەوڵدان بوو بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی ودروستكردنی ئەو كەلوپەل و شمەكانەی، كە لە دەرەوە هاوردە دەكران. فەراهەم كردن و گونجاندنی پیشەسازی ناوخۆ لەگەڵ یەك و لەگەڵ كۆمپانیایەكانی سەر بە كۆمپانیافرەڕەگەزەكان، لە پێناو چەسپاندنی بنەما و ریسایەكانی پەیوەندیار بە دروستكردنی بەرهەم و بەكاربەری ناوخۆیی. لەوبارەیەوە چەند تەعریفەیەكی گومرگی و نرخدانانی كواڵیتی دیاری كران، بۆ پاراستن یان پارێزگاری كردن لە پیشەسازی هەمەلایەنە، بە تایبەت لە چەند ساڵی یەكەمدا. پاش ئەو هەوڵ و هەنگاوانەیان، ئینجا بەرەو هەناردەكردن رۆیشتن و هەنگاویان نا. ئامانجی ئەو ستراتیجیە، گەشەپێدانی ئەو پیشەسازیانە بوو، كە لە توانای حكومەتەكاندا بوو، لە رێیانە یان بەو پیشەسازییەی هەیەتی بە سەركەوتوویی لەناو بازاری جیهانیدا كێبڕكێ‌ و پێشبڕكێی خۆی پێیان بكات. بۆیە حكومەت هەموو پاڵپشتی و هاوكاری پێشكەشكردن و مامەڵەكی زۆر ژیرانەی لەگەڵ ئەو جۆرە پیشەسازیانە كرد. بەردەوامی دان بە پێشكەوتنی پیشەسازی و جێگرتنەوەی پیشەسازی و هاوردەكردن لەلایەن ووڵاتانی ئاسیا و ووڵاتانەی نوێی پیشەسازی ئەرك و كاریكی قورس بوو، بەهۆی كەمی سەرچاوەكانی كەرەستەی خاو و سەرەتایی. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی چەند فاكتەرێكەوە ئەو ووڵاتانە لە پێشكەوتن و گەشەكردن نەوەستان، لەوانە: پاراستنی سەرجەمی ئەو داهاتەی بەرزەی دەستیان دەكەوێ‌