ته‌ندروستی نرخی نوێ بۆ دەرمان و ئامێرە پزیشكییەكان دیاری ده‌كات

بەرێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی هێنان و دروستكردنی دەرمان وئامێرو پێداویستی پزیشكی له‌ وەزارەتی تەندروستی نرخی نوێی بۆ دەرمان و ئامێره‌ پزیشكییه‌كان دیاری ده‌كات.

لە پەیجی تایبه‌تی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك، د. رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ژمارەیەك نرخی نوێی دەرمان و ئامێری پزیشكی بڵاوكردەوە.