ئۆكرایناو سریلانكا نوێنەرایەتی لە هەرێم دەكەنەوە

دوای رەزامەندی حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم، بڕیار درا لەسەر كردنەوەی كۆنسوڵگەری هەردوو وڵاتی ئۆكرایناو سریلانكا لە هەرێمی كوردستان. 

سایتی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی سیاسەتی هەرێمی كوردستان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی دەرەوە، دوا بەدوای رەزامەندی حكومەتی عیراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاردرا لەسەر كردنەوەی كۆنسوڵگەری فەخری هەردوو وڵاتی كۆماری ئۆكرایناو كۆماری سریلانكای دیموكراتی سۆسیالستی لە هەرێمی كوردستان، بەمەش ژمارەی نێردەی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی كوردستان دەگاتە 38 نوێنەرایەتی. 

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە خۆشحاڵە بەبڕیاری كردنەوەی ئەو كونسوڵگەریانەو پشتیوانیان دەبێت بۆ سەرخستنی كاروبارەكانیان و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.