شارەوانی کەلار ژمارەیەک زەوی نایاب دەفرۆشێت

سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار بڕیاریداوە ژمارەیەک زەوی نایابی بەمەبەستی فرۆشتن ئامادەکردووە، سەرۆکی شارەوانیش رایدەگەیەنێت: بە داھاتەکەی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکەین.

ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار، بە SNNی ڕاگەیاند:” بە پشتبەستن بە ئەحکامەکانی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی ماڵ و موڵکی دەوڵەت، بڕیارمانداوە ژمارەیەک پارچە زەوی نایاب کە خاوەندارێتییان بۆ شارەوانی دەگەڕێتەوە، لەرێگەی زیادکردنی ئاشکراوە بفرۆشین.

وتیشی: ژمارەی زەوییەکان پێنج پارچەیەو بە داھاتەکەشی، چەند پرۆژەیەک لەبوارەکانی سەوزکردن و چاککردنی ڕێگاوبان و شۆستە و شەقامەکانی ناوشار، ئەنجام دەدەین.