لە سلێمانی بڕیاری بەکارھێنانی زەرفی کاخەز دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی ناوەندیی سلیمانی ئاشکرای کرد لەمرۆ سێشەممەوە بڕیاری بەکارھێنانی زەرفی کاخەز دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی ناوەندیی سلێمانی ڕاگەیاند ”وەک ھەنگاوی سەرەتای جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەخەکردن و کەمکردنەوەی زەرفی نایلۆن، ئه‌مرۆ سێشەممە دەست بە جێبەجێكردنی بڕیاری بەكارهێنانی زەرفی کاخەز لە نانەواخانە و سەمونخانەکان دەكەین، دەبێت تەواوی نانەواخانە و سەمونخانەکان پابەندی بن”.

وتیشی بۆ ئەو مەبەستە ھەنگاوی پێویست نراوە و کارگەی دابینکردنی زەرفی کاخەزیش دامەزراوە.

هەروەها باسی لەوە کرد، کە بەرنامە ھەیە بۆ قۆناخەکانی دیکە، بۆ ئەوەی زەرفی نایلۆن بۆ ھەموو ئەو خواردن و پێویستیانەی کە ھەڵگرتنیان بە زەرفی نایلۆن تەندروست نیە، پایەندی ئەو بڕیارە بکەن.