پاکستان.. لە خواردنگەیەک رۆبۆت خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن

لە پاکستان بۆ یەکەمجار لە خواردنگەیەک لە جێگای شاگرد رۆبۆت خزمەتگوزاری پێشکەشی میوانان دەکات.

لە خواردنگەیەکی شاری موڵتان، بەهۆی سوڕانەوەی رۆبۆت بە دەوری میواناندا و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆتە جێی سەرنج.

ئەو رۆبۆتانە لەلایەن کوڕی خاوەن خواردنگەکە ئەندازیاری کارەبایە و ناوی ئوسامە عەزیزە دروستکراون. دوای ئەوەی رۆبۆتەکان خزمەتگوزاری خواردن پێشکەشی میوانان دەکەن دەگەڕێنەوە لای چێشتخانە و بە ریز چاوەڕێی وەرگرتنی ئەو خواردنانە دەکەن کە میوانان داوایان کردوون.

عەزیز راگەیاند، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ زانکۆ تەواو دەکات دەیەوێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و دروستکردنی رۆبۆت بچێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام باوکی وای لێ دەکات بەوەی لە پاکستان بمێنێتەوە. وتی: “منیش بەمەبەستی ئەوەی رۆڵ ببینم لە زیادکردنی داهاتی باوکم لە خواردنگەکە بیرم لەوە کردووە لە رێگەی رۆبۆتەوە خزمەتگوزاری پێشکەشی میوانان بکەم و دەستم کرد بە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە”.

عەزیز تیشکی خستە سەر ئەوەی بەهۆی ئەوەی هێنانی رۆبۆتی خزمەتگوزاری خۆکار(ئۆتۆماتیکی) لە دەرەوەی وڵات خەرجی زۆری دەویست، بڕیاری داوە لە پاکستان رۆبۆت دروست بکات.

ناوبراو سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا هەشت مانگ دوای کارەکەی توانی ئەو رۆبۆتە ٢٥ کیلۆگرامیە تاقی بکاتەوە کە دروستی کردبوو. لە ئێستاشدا رۆبۆتەکان دەستیان کردووە بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ میوانان، ئەمەش بووەتە هۆی دڵخۆشکردنی میوانەکان. گوتی: “ئەگەر رۆبۆتەکان نەچنە لای میوانان ئەوانیش داوای خواردنەکان ناکەن. ئێستا دوو بەرابەری جاران میوانان روودەکەنە ئێرە”.

عەزیز ئاماژەی بەوە دا کە بەدوای رێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی فەرمان بکات بە رۆبۆتەکان، لە کۆتاییشدا رایگەیاند کە پلانی بۆ ئەوە داناوە لقی نو‌ێی خواردنگەکەیان لە شارەکانی دیکە بکاتەوە.