خراپترین پێنج وڵاتی جیھان بۆ کارکردن تیایدا

دامەزراوەی ئینتەر نەیشنز نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوی کردەوە تایبەت بە رەوشی کارکردنی کرێکارانی بیانی لە وڵاتانی جیھان لەو راپۆرتەدا ریزبەندی بۆ ئەو وڵاتانە کردووە کە مەترسیدار ترین  و خراپترین وڵاتن بۆ کارکردن تیایاندا.

ئینتەر نەیشنز دامەزراوەیەکە لە جیھاندا ئاماری گشتی کۆ دەکاتەوە بە تایبەت ئەو بوارانەی کاریگەری لەسەر ئابوری جیھان ھەیە ، لەو راپرسیەدا کە ئەنجامی داوە و ١٤ ھەزار کەس بەشدارییان تیا کردووە لە وڵاتانی جیا جیا و بە شێوەیەکی گشتی وڵاتای جیھانیان  کردووە بە چەند پلەیەکەوە لە رووی سەلامەتی پیشەییەوە و ھەروەھا پارێزگاری کردن لە ژیانی کرێکاران و تیایدا مەکسیک ریزبەندی پێنجەمی خراپترین وڵاتی جیھانی وەرگرتووە و ئەم وڵاتە خراپترین وڵاتە بۆ باری بژێوی کرێکاران و ھەربۆیە زۆربەی کرێکاران لەو وڵاتە خەڵکی ناوخۆی مەکسیکن و زۆربەی ئەوانەشی لە وڵاتانی جیھان ئیش دەکەن مەکسیکین.

ڤیتنام پلەی “٤”ەم وەردەگرێت لە رووی خراپترین دەوڵەتەوە بۆ کار کردن و ژیان تیایدا بە تایبەت بۆ بیانیەکان کەروو لەو وڵاتە دەکەن ، نرخی خواردن لەو وڵاتە بە جۆرێکە ئەوەی کرێکار پەیدای دەکات لە نان خواردندا خەرجی دەکاتەوە.

تایوانیش پلەی سێھەمی ریزبەندییەکەی گرتووە ھەر بەھەمان ھۆکار و و لە سەدا ٨٣ ی بەشداربووەکان جەختیان لە خراپی ئەو وڵاتە کردۆتەوە ، لە دوای ئەویش تایلاند دێت ئەو وڵاتەش بۆ کرێی مانەوە وڵاتێکی باش نیە.

لە پلەی یەکەمیشدا بۆ خراپترین وڵاتی جیھان تایبەت بە کرێکاری بیانی وڵاتی ئۆکرانیایە ، لەم وڵاتەدا کرێی مانەوە و خواردن و تەندروستی لە ئاستێکی باڵادایە و کرێکار ناتوانێت بە ئاسانی ئەوەی ئەیەوێت بە دەستی بھێنێت.