ئه‌بو زه‌بی نیوه‌ی‌ ئیمتیازاتی‌ كێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی هه‌رێمی كڕی

كۆمپانیای‌ ئه‌بو زه‌بی نیشتمانی‌ بۆ وزه‌، 53.2%ی‌ ئیمتیازی‌ كێڵگه‌ی‌ نه‌وتی ئه‌تروشی‌ هه‌رێمی كوردستانی‌ له‌ كۆمپانیای‌ جه‌نه‌راڵ ئیكسبلۆریشن بارتنرز (جی. ئی. بی) كڕیوه‌.
وته‌بێژی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌بوزه‌بی رایگه‌یاندوه‌، پێشبینی‌ ده‌كه‌ین له‌ 2013 دا به‌رهه‌ممان ده‌ستپێبكات.
ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كۆمپانیای‌ ئه‌بو زه‌بی نیشتمانی‌ بۆ وزه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ غاز و نه‌وت له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست به‌ گه‌ڕ بخات.