ئێران لەسەر دروستكردنی بەنداو لەسەر دیجلەو فورات رەخنە لەتوركیا دەگرێت

سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رەخنە لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێت كە بەنداو لەسەر ئەو رووبارانە دروست دەكات كەدەچنە سوریا‌و عێراق.

 حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران رەخنەی لە حكومەتی توركیا گرت بە هۆی بنیاتنانی بەنداو لەسەر ئەو ڕووبارانەی لە توركیاوە دەچنە ناوخاكی سوریا و عێراقەوە.
 ڕوحانی دەڵێت بنیاتنانی پرۆژەی لەو جۆرە زیانی مەترسیداری بۆ تەواوی بۆ سەر ناوچەكە دەبێت.

سەرۆكی كۆماری ئێران داوای لە توركیا كرد كەئەم جۆرە رەفتارانە دەبێت رابگیرێن لەبەر ئەوەی بنیاتنانی بەنداو بە بێ لێكۆڵینەوەی تەواو دەبێتە مەترسی بۆ سەر ئایندەی ناوچەكە.

ئەم وتانەی روحانی لەكاتێكدایە كە توركیا نزیكەی 20 بەنداوی لەسەر رووباری دیجلەو فورات دروستكردوەو بڕیارە چەند بەنداوێكی تریش دروست بكات.

حەسەن رۆحانی لەكاتێكدا كە رەخنە لە توركیا دەگرێت وڵاتەكەشی چەندین بەنداوی لەسەر ئەو رووبارانە دروستكردوە كە دێنە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوەو كە ماوەی 9 رۆژە ئاوی زێی بچووكی گرتووەتەوە.