ئه‌مریكا به‌ بڕی ١،٣ ملیار دۆلار چه‌ك به‌ تایوان ده‌فرۆشێت

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرێبه‌ستێكی چه‌كی به‌ بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ تایوان واژوو كرد.

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گرێبه‌ستێكی چه‌كی به‌ بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ تایوان واژووكردووه‌ و كۆنگرێسی له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌وه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاندووه‌، “به‌ پێی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ساڵانێكی زۆره‌ ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تایوان په‌یڕه‌وی ده‌كات، به‌ ره‌چاوكردنی پێویستییه‌كانی به‌رگریی تایوان، په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ تایوان بڕیاری فرۆشتنی چه‌ك به‌و وڵاته‌ دراوه‌. له‌ سیاسه‌ته‌كانمان له‌باره‌ی چین و تایوانه‌وه‌ گۆڕانكارییه‌ك له‌ئارادا نییه‌”.

به‌رپرسه‌كه‌ باسی له‌ ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌ نه‌كرد به‌ڵام رایگه‌یاند، گرێبه‌سته‌كه‌ گۆڕینی سیستمی به‌رگریی تایوان له‌ ئانالۆگه‌وه‌ بۆ دیجاتاڵ و مۆدێرنكردنی سیستمه‌كه‌ له‌خۆده‌گرێت.

به‌رپرسه‌كه‌ جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا ئاسایشی تایوانی به‌لاوه‌ گرنگه‌ و گوتی: “فرۆشی چه‌ك به‌ تایوان، هاوكارده‌بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا”.

په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی تایوان، گرژیی خسته‌ نێوان واشنتۆن و په‌كین. ره‌نگه‌ ئه‌م گرێبه‌سته‌ ئه‌مریكا و چین به‌گژ یه‌كتردا بدات.