وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق : 50 هه‌زار تۆن گه‌نم ده‌كرێت به‌كه‌مترین نرخ له‌نێوان وڵاتانی كێبركێ گه‌نم فرۆش

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌وا حكومه‌تی عیراق  بۆ كرینی په‌نجا هه‌زار تۆن گه‌نم لیستێكی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ كه‌مترین نرخ گه‌نم له‌و وڵاتانه‌ بكرێت كه‌ گه‌نم ده‌فرۆشن .
له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی ده‌نگوباسی رۆیته‌رز به‌یانامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو بۆ كڕینی 50 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌ وڵاته‌كانی  ئه‌مریكاو كه‌نه‌داو ئوسترالیا و روسیا وڕۆمانیا و قازاخستان و ئۆكرانیا و ئه‌ڵمانیا . كێبركێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ به‌ كه‌مترین نرخ گه‌نمی پێبفرۆشن و ئه‌م كه‌مبڕكێكه‌ له‌ ئێستاوه‌ تاوه‌كو سێزده‌ی كانونی دووه‌م  به‌رده‌وام ده‌بێت رۆژی به‌ستی گرێبه‌ستیش تاوه‌كو 17 كانونی دووه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت .