په‌ڕله‌مانتارێك: ئابووریی عێراق له‌ ساڵی رابردوو داكشاوه‌ته‌وه‌

جه‌مال به‌تیخ ئه‌مینداری گشتی كوتله‌ی عێراقیه‌ی سپی رایگه‌یاند به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاریی و وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت و پارێزگاكان ،، ئاستی بوژانه‌وه‌ی ئابووریی عێراق له‌ ساڵی (2012) دابه‌زیوه‌ . 
 به‌تیخ به‌ ئێخبارییه‌ی راگه‌یاند كه‌ پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان  و پارێزگاكانی عێراق له‌ ساڵی 2012،، له‌ ئاستی داواكارییه‌كان نه‌بووه‌ .
 ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه‌ كه‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ساڵی رابردوو،، وه‌ك پێویست نه‌بوو به‌هۆی كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان و نه‌بوونی ئاسانكاری پێویست له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه‌  . 
ئه‌مینداری گشتی  كوتله‌ی عێراقیه‌ی سپی راشیگه‌یاند كه‌ وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق له‌ ساڵی 2012 دووچاری گرفتی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ به‌هۆی نه‌بوونی یاسای گوونجاو بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان،، گووتیشیی بارودۆخی ئابووریی عێراق  به‌ سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانی له‌ ساڵی 2012 دابه‌زییوه‌.