ئەمریکا.. بە رێژەی ٣٩.٦% باج لەسەر کۆمپانیایە زەبەلاحەکان‌و دەوڵەمەندەکان‌ زیاد دەکرێت

دوای گفتوگۆو وتووێژێکی دوورو درێژ ھەریەک لە کۆماریەکان‌و دیموکراتخوازەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا رێکەوتن لەسەر زیادکردنی باج بە رێژەی ( ٣٩.٦%) بەسەر کۆمپانیایە زەبەلاحەکان‌و دەوڵەمەندەکان‌و ئەو خێزانانەی کە داھاتی ساڵانەیان دەگاتە (٤٥٠) ھەزار دۆلار.
دوای پەسەندکردنی پرۆژە قانوونەکەش، باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا دوپاتیکردەوە کە پەسەندکردنی پرۆژە قانوونی بودجە لەلایەن کۆنگرێسەوە بە جێھێنانی یەکێک لە بەڵێنەکانی لە ماوەی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکان دا نیشاندەدات‌و یەکەم ھەنگاوە بۆ بەھێزکردنی ئابووری ئەمریکاو دورخستنی لەو قەیرانە ئابووریانەی کە زۆربەی وڵاتانی جیھان بەدەستیەوە دەناڵێنن. 
ئۆباما ئاماژەی بەوەشدا کە بەرزکردنەوەی رێژەی باج لە (٣٥%) بۆ (٣٩.٦%) بنەماکانی دادوەری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی لە سیستەمی باج دا بەھێزتر دەکات.