سه‌رۆكی میسر: ئابووریی وڵات له‌ چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵدا به‌ رێژه‌ی (2.6%) بوژاوه‌ته‌وه‌

ئابووریی میسڕ له‌ چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵدا بوژانه‌وه‌ی تۆمار كردووه‌ . 
محه‌مه‌د موڕسی سه‌رۆكی میسڕ له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی ووتارێك له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی شواری ولاته‌كه‌ی رایگه‌یاند ئابووریی میسڕ له‌ چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵدا له‌ سه‌ر بنه‌مای سالانه‌ به‌ رێژه‌ی دوو پۆینت شه‌ش له‌سه‌دا بوژاوه‌ته‌وه‌ . ئه‌مه‌و به‌هۆی ئه‌و شۆرشه‌ كه‌ میسڕ به‌خۆوه‌ی بینی بوژانه‌وه‌ ئابووریی ئه‌و ولاته‌ له‌ ساڵی 2011 دووچاری سستی بۆوه‌  .