سلێمانی: دژی دۆسیەكانی داناغاز، گردبونەوە دەستی پێكرد


ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە چالاكوان و نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ژمارەیەك لە هاوڵاتیان لەدژی دۆسیەكانی كۆمپانیایی داناغاز گردبونەوە و داوا لەموچەخۆران دەكەن بێدەنگی بشكێنن.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەشێك لە چالاكوان و نوێنەری ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و ژمارەیەك لە هاوڵاتیان لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لەسلێمانی لەژێر ناونیشانی “نا بۆ تاڵانكردن و بەهەدەردانی سامانی سروشتی هەرێم” گردبونەوە و داوا لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەن لەبەرامبەر شكستەكانی حكومەتی هەرێم لەكەرتی نەوتدا بێدەنگی بشكێنن چونكە هۆكاری پاشەكەوتی موچە، دۆڕانی حكومەتە بەرامبەر كۆمپانیایی دانا غازو ئەو پارە پاشەكەوت كراوانە وەك قەرەبوو دەدەرێت بەو كۆمپانیایە.

هەروەها داواش لەلایەنە سیاسیەكانی هەرێم دەكەن لەبەرامبەر ئەو دۆسیانەدا بێنە دەنگ و هەورەها داوا دەكەن پەرلەمان كارا بكرێتەوە تاوەكو بەدواداچون بۆ ئەو پرسە بكرێت.