فەڕەنسا لەڕێگەت قوتابیەکانیەوە جوانی سلێمانی پیشاندەدات

قوتابخانەی فەڕەنسی لەشاری سلێمانی پێشانگایەکی فۆتۆی بۆ قوتابیەکانی کردەوە کە تایبەت بوو بەشاری سلێمانی.
 
كیو سەلام قوتابی لە قوتابخانەی فەڕەنسی لەشاری سلێمانی ئەو دەڵێت” ئێمە وەک قوتابی قوتابخانەی فەڕەنسی لەشاری سلێمانی بەدڵێکی خۆشەوە بەشداریمانکرد لەم پێشانگایە کەتایبەتە بە شاری سلێمانی”

ئەو قوتابیە دەشڵێت”ئێمە ڕوی جوانی شاری سلێمانی پیشانی ھەموو فەڕەنسا دەدەین و دەمانەوێت ھەموان بزانن کە شاری سلێمانی چەند جوانە و لەڕوی ئاسایشە ئارامە”

پێشانگاکە لەلایەن قوتابخانەی فەڕەنسی لەشاری سلێمانی کرایەوە کە وێنەی سەرجەم ڕووی شاری سلێمانی پیشان درابوو.