دوای‌ دوو رۆژ له‌ مانگرتنیان سه‌مونخانه‌كانی سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی ده‌ست به‌كار دەكەنەوە‌.

نوێنه‌ری‌ فڕنی‌
سه‌مونخانه‌كان، مه‌ریوان جه‌مال، ڕۆژی، شه‌ممه‌،
رای گه‌یاند، ‌دوای‌ دانیشتنیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری‌ سلێمانی‌و به‌ڵێندانی بۆ
چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان، ده‌ست به‌كارده‌كه‌نه‌وه‌.

ناوبراو پێشتر
وتی‌، داواكاری‌ فڕنی‌ سه‌مونخانه‌كان بریتیه‌ له‌وه‌ی‌ كێشی‌ هه‌ر سه‌مونێك 95 غرام
بێت، به‌ڵام لیژنه‌كانی‌ قایمقامیه‌ت داواده‌كه‌ن ئه‌و كێشه‌ 105 غرام بێت.

رونیكرده‌وه‌ ‌”ئێمه‌
داواكاریه‌كانمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌سه‌ری‌ ڕێكه‌وتوین
له‌سه‌ر كێشی‌ سه‌مون هی‌ ساڵی‌ 2006 به‌ڵام ئێمه‌ له‌ساڵی‌ 2008 وه‌ داوامانكردوه‌
پێداچونه‌وه‌ بكرێت بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌،‌‌ قایمقایمی‌ پێشوو پێی‌ ڕاگه‌یاندین كه‌وا بۆماوه‌یه‌ك
چاوپۆشیمان لێده‌كه‌ن هه‌تا پێداچونه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌ ئه‌و لیژنانه‌
سه‌ردانی‌ فڕنه‌كان ده‌كه‌ن له‌سه‌رمان توند كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌مانگێڕنه‌وه‌ بۆ ساڵی‌
2006 له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كه‌ وه‌ ئێستاش نرخی‌ ئاردو كرێ و كرێكار به‌رزبۆته‌وه‌ هیچ
شتێك نیه‌ له‌جێی‌ خۆی‌ مابێت.”