بازرگانانی بواری تەندروستی دەتوانن بەشداربن لەپێشانگای وڵاتی چیک


بڕیارە لەووڵاتی چیک پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لەبواری تەکنەلۆژیای تەندروستی وپێداویستیە تەندروستیەکان لە ٩/١٩ بۆ ٩/٢٢ بکرێتەوە .

پێشانگاکە تایبەتە بەکەرەستە پزیشکیەکان و پێشکەوتنەکانی تەندروستی.

ھەمو ئەوکۆمپانیایانەی کەلەبواری تەکنەلۆژیای تەندروستی لەشاری سلێمانی کاردەکەن دەتوانن لەم ھەفتەیەدا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی بکەن بۆ پێدانی پێداویستەکان و ناونوسینیان بۆ بەشداری کردن لەم پێشانگایەدا کە تا کۆتایی ھەفتە ناو تۆمار دەکرێت.