کارەساتێکی ترو داڕمانێکی تری ئابوری بەڕێویە

پەیامێک بۆ ئەو لایەن و کەسانەی خۆیان بەبەرپرسی راستەقینەی خەڵک دەزانن

دۆسیەی نەوت، کوردستان بەرەو هەرەس و ئابڕووچوونی ترو قاتوقڕیی دەبات

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم دوو ملیار دۆلاری بە کۆمپانیای دانەگاز دۆڕاندوە له‌ رێگای دادگای ناوبژیوانی لەندەنەوە. ئێستا پێرل پێترۆلیۆم و هەمان کۆمپانیا لە رێگەی هاوبەشەکانییەوە دۆسیەیەکی وردیان ئامادەکردووە لە ئەمریکا و سکاڵا لەسەر حکومەت تۆمار دەکەن و داوای بیست و شەش ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە هەرێم دەکەن. بەبیانووی ئەوەی چەند ساڵێکە رێگەیان پێ نادرێ وەبەرهێنان بکەن و زیانیان بەرکەوتووه‌.

بۆ لایەنی پەیوەندیدار و دڵسۆز بۆ قووتی ئێستا و ئایندەی خەڵکی کوردستان داواکارم هەڵوەستەی جدی لەسەر ئەم پرسە بکەن، ئەشێ بۆ ئەم مەلەفەش سەرەتا لە رێگەی ئاشتی هەورامی یان هەرکەسێکی تر لە حکومەتەوە بڵێن راست نییە، وەک ئەو دۆسیەیەی دوو ملیارەکەی لەندەن کە سەرەتا وایان وت و ئیدی بێدەنگبوون! 

بەپێی ئەم راپۆرتەی کە ئاژانسی ئیراک ئۆیل ریپۆرت ئەم باسەی بڵاوکردۆتەوە كه‌ ئاژانسێکە لە عیراق و کوردستان کار لەسەر دۆسیەی وزە دەکات، ئاماژەی مەترسیداری داڕمانی چەندین ساڵەی ئابووری کوردستانی لێدەکەوێتەوە .

ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌وه‌ته‌ی ئیمزا كردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دیلۆیت به‌مه‌به‌ستی وردبینی له‌ داهاته‌كانی نه‌وت، ته‌نانه‌ت راپۆرته‌ مانگانه‌كانی خۆیشی راگرتووه‌ كه‌ دوایین راپۆرتی مانگانه‌ی بۆ تشرینی دووه‌می 2016 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.