خشتەی کارکردنی مۆلیدە بۆ مانکی ئایار دیاری دەکرێت

 
نرخی کارەبای موەلیدەی ئەھلیەکان بۆ مانگی ئایار لە سنوری پارێزگای سلێمانی بە 40 دینار و نیو دیاری دەکرێت و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا رایدەگەیەنێت خشتەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیییەکان جێگیر نییە. 

ئێوارەی ئەمڕۆ  2017.5.28   ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەند سلێمانی بە ئامادەبوونی سالار حسام الدین بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی و نوێنەرانی ھەریەک لە ئاسایشی ئابووری، کۆنترۆل، وەرشەی ناوەندی و سەندیکای مۆلیدە ئەھلییەکان لە دیوانی قائیمقامیەت کۆبویەوە.

لە دوای کۆبوونەوەکەش ئاری علی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی،  رایگەیاند: نرخی سەعاتێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەھلیەکان بۆ مانگی ئایار بە 40 دینار و نیو دیاری کراوە.

دەربارەی کارەبای دابینکراو لە مانگی حوزەیران ووتی: خشتەی پێدانی کارەبا لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەرۆ بۆ کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی رۆژی دواتر بەھەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدی ئەھلی بۆھاوڵاتیان دابین دەکرێت، واتە کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلیەکان جێگیر نییە، ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا مۆلیدە ئەھلیەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن .