چین .. قه‌باره‌ی‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌ره‌كی‌ له‌ (2012) به‌رێژه‌ی‌ (6%) زیادیكردووه‌

تچین ده‌ مینگ وه‌زیری‌ بازرگانی‌ چین پێشبینی‌ كرد قه‌باره‌ی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌مساڵدا  به‌گشتی به‌رێژه‌ی‌ نزیكه‌ی‌ له‌سه‌دا شه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردبێت ، 
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ په‌كین ئامانجی‌ بوو بگاته‌ له‌سه‌دا (10). پێشبینیه‌كانی‌ وه‌زیری‌ بازرگانی‌ چین له‌و  ئاماره‌ نزیكه‌ كه‌ حكومه‌تی‌  ئه‌و وڵاته‌ له‌باره‌ی‌ بوژانه‌وه‌ی بازرگانیی‌ ده‌ره‌كی‌ چین خستیه‌ڕوو، كه‌ له‌ماوه‌ی‌ (11) مانگی‌ رابردووی ئه‌مساڵدا قه‌باره‌ی‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی ‌ ده‌ره‌كی‌ چین به‌رێژه‌ی‌ له‌سه‌دا پێنج پۆینت هه‌شت زیادیكردووه‌ . 
هاوكات وه‌زیری‌ بازرگانی‌ چین پێشبینی‌ ده‌كات له‌مساڵدا وه‌به‌رهێنانی  بیانی‌ راسته‌وخۆ له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بگاته‌ نزیكه‌ی (110) ملیار دۆلار، له‌كاتێكدا له‌ساڵی‌ (2011)دا گه‌یشته‌ (116) ملیار دۆلار.له‌باره‌ی‌ سه‌رمایه‌گوزاری‌ راسته‌وخۆی‌ چین له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌كه‌رته‌ نادارایه‌كاندا وه‌زیری‌ بازرگانی‌ چین رایگه‌یاند له‌مساڵدا ده‌گاته‌ (70) ملیار دۆلار، كه‌ له‌ساڵی‌ (2011)دا گه‌یشته‌ (68) ملیار‌و (580) ملیۆن دۆلار.