100 تۆن دەرمانی ماوە بەسەرچوو لە فرۆكەخانەی بەغدا هەیە


عادل نوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوەی لیژنەی نەزاهەی ئەنجومەن سەبارەت بە دەنگۆی بونی دەرمانی ماوە بەسەرچوو لە فرۆكەخانەی بەغدا بۆیان دەركەوت نزیكەی 100 تۆن دەرمانی ماوە بەسەرچوو لە كۆگاكانی فرۆكەخانەی بەغدا هەبووە و زۆرینەی دەرمانەكانیش بێهۆشكەرو قەدەغەكراو بوون و لە هەمان كاتدا ماوەشیان بەسەرچووە.

پەرلەمانتارەكەی عیراق وتیشی لە ئێستا لیژنەیەكی تایبەتیان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە و لە چەند رۆژی داهاتودا ئەنجامی لێكۆڵینەوكان ئاشكرادەكەن.