بانكه‌كانی یۆنان پێویستییان به‌ بڕی (40) ملیار یۆرۆیه‌

بانكی ناوه‌ندی یۆنان رایگه‌یاند كه‌ پڕۆسه‌ی دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ و زیادكردنی سه‌رماییه‌ی بانكه‌كانی یۆنان تا كۆتایی مانگی چواری داهاتوو،، پێویستی به‌ بڕی 40 ملیار یۆرۆ هه‌یه‌ . 
 له‌مبارییه‌وه‌ شاره‌زایانی بانكی ناوه‌ندی یۆنان رایانگه‌یاند كه‌ بڕی بیستوحه‌وت ملیار و 500 ملیۆن یۆرۆ له‌و  پاره‌یه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی سه‌رماییه‌ی چوار له‌ گه‌وره‌ترین بانكه‌كانی  یۆنان ته‌رخانده‌كرێت و ، 
هاوكات سه‌رمایه‌ی ده‌ بانكی بچووكی دیكه‌ سه‌رمایه‌كانیان له‌ رێگه‌ی پاره‌ی سندوقی تایبه‌ت زیاد ده‌كرێت .