پێشانگای فڕۆکەوانی و گەشتیاری سلێمانی کۆتای ھات


پێشانگای فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار کەماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامە ئەمڕۆ کۆتای بەکارەکانی ھێنا و ڕێکخەری پێشانگاکەش ڕایدەگەیەنێت زیاتر لە ٥ ھەزار کەس سەردانیان کردووە.

عەلی بەشیر بەڕێوەبەری کۆمپانیای عێراق تقدم کەڕێکخەری پێشانگاکەن  ڕایگەیاند” ماوەی دوو ڕۆژە پێشانگاگەکی تایبەتمان بە کۆمپانیا فڕۆکەوانیەکان و گەشتو گوزاریەکان کردۆتەوە کە ٦٥ کۆمپانیا لەھەردو بوارەکەدا بەشداربون وە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر و بەغداد و نەجەف و بەسرە تیایدا بەشداربون”

ڕاشیگەیاند”  لەماوەی دوو ڕۆژی پێشانگاکەدا کە لەناو ھۆڵی ھۆتێل گراند میلینێم لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو زیاتر لە ٥ ھەزار ھاوڵاتی سەردانیان کردوین و ئەو بەشانەیان بەسەر کردەوە کە لەبواری گەشتیاری و فڕۆکەوانیدا ئامادەییان ھەبووە”

پێشانگای فڕۆکەوانی و گەشتوگوزار لە شاری سلێمانی لە میانی کۆڕبەندی فڕۆکەخانە شارستانەکان -کارگۆ و گەشت و گوزار بەڕێوەچوو.