نرخی سەگێکی پشدەر دەگاتە 15 هەزار دۆلاری ئەمریکی


سەگی پشدەر لەنێو سەگەکانی هەر چوار پارچەی کوردستاندا، خاوەنی ناو و ناوبانگێکی تایبەتن، چونکە ئەو جۆرە سەگانە باڵایان بەرزە و لە شەڕدا دڕ و ئازان، ئەمەش وای کردووە نرخەکەیان بگاتە زیاتر لە 15 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

سەلام سوارە یەکێک لە دانیشتوانی قەزای پشدەر و خاوەنی ژمارەیەک سەگە و دەڵێت: “سەگە باشەکان هەموویان لە قەزای پشدەرن، خەڵک زۆر بەدوایاندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی بۆ ئیشی پاسەوانی و بۆ شەڕکردن سوودیان لێ وەربگرن”.

سەلام وتیشی: “زۆر گرنگی بە سەگەکانمان دەدین لە رووی تەندروستییەوە و بەردەوام پشکنینیان بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی دوور بن لە هەموو جۆرە نەخۆشییەک، هەروەها خواردنی تایبەتیان بۆ دابین دەکەین بۆ ئەوەی بەردەوام بەهێز بن”.

هەرچەندە خاوەن سەگەکان ئەوە دەزانن کە شەڕکردن بە سەگەکان لەرووی پرەنسیپەکانی ئاژەڵدۆستییەوە کارێکی بەجی نییە، بەڵام ئەوان ساڵانە لە وەرزی بەهاردا چەند جارێک شەڕ بە سەگەکانیان دەکەن و مەیدانی تایبەت بە شەڕەسەگ دروست دەکەن، لەمبارەیەوە سەلام سوارە دەڵێت: “لە دێر زەمانەوە لە دەڤەری پشدەر شەڕەسەگ دەکرێت و دەزانین کە گوناهیشە، بەڵام ئەوە زەوقە و بە دەست خۆمان نییە و ناتوانین تەرکی بکەین و بۆتە نەریت لەلای ئێمە”.

بەشێک لە خاوەن سەگەکانی قەزای پشدەر مامەڵەی کڕین و فرۆشتن بە سەگەکانیان دەکەن، دەوترێت سەگێکی پشدەر 15 هەزار دۆلار دەکات، بەڵام بەشێکی دیکەشیان فرۆشتنی سەگ بە کارێکی خراپ دادەنێن.

عەباس وەتمان لەنێو ماڵەکەیدا زیاتر لە 10 سەگی رەسەنی هەیە و دەڵێت: “سەگم ناردووە بە دیاری بۆ وڵاتی ئێران، لەوێ یەک 15 هەزار دۆلار (یەک دەفتەر و نیو)یان پێ داوە ، بەڵام کە زانیم فرۆشراوە لێم سەندنەوە و لێرە داومە بە کەسێکی دیکە، چونکە من بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ فرۆشتنی سەگ نیم، بەڵام هەندێک کەس گوێ نادەن و دەیانفرۆشن”.

بەهۆی بڵاوبوونی سەگی پشدەر بە شار و شارۆچکەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان بەردەوام رگەزی ئەم سەگانە لە قەزای پشدەر کەم دەبێتەوە، ئەمەش ترسی زۆری لەلای خاوەن سەگەکان دروست کردووە.

عەباس وەتمان وتیشی: “دەبێت پارێزگاری لە سەگەکانی پشدەر بکرێت و نابێت ئەوەندە پەرش و بڵاو بن، چونکە ئەگەر وا بڕوات سەگە رەسەنەکان لەنێو دەچن و لە پشدەر نامێنن”.

ئارام عەبدوڵڵا خاوەن سەگ لە قەزای پشدەر دەڵێت: ”رەسەنی سەگی پشدەر نەپارێزراوە لە لای ئێمە و زۆربەی بڵاو بووەتەوە، بۆیە ئێستا بە ناچاری لە دێڵە سەگەکان بەرهەمی تازەی سەگ بەرهەم دەهێنین، بەڵام زۆریشی دەڕوات”.

ئارام عەبدوڵڵا خاوەن سەگ لە قەزای پشدەر دەڵێت: ”رەسەنی سەگی پشدەر نەپارێزراوە لە لای ئێمە و زۆربەی بڵاو بووەتەوە، بۆیە ئێستا بە ناچاری لە دێڵە سەگەکان بەرهەمی تازەی سەگ بەرهەم دەهێنین، بەڵام زۆریشی دەڕوات”.

ئارام وتیشی ” توتکە یسەگەکانمان هاوشێوەی سەگە گەورەکان خواستێکی زۆریان لەسەرە، چونکە بە بچوکی راهێنان پێ دەکرێت، بۆ ئەوەی بە گەورەیی سەگێکی ئازا و شەڕکەر دەربچێت، هەروەها لە ترسی دزینی سەگەکانمان ناچارین پاسەوانی لە سەگەکانمان بکەین، چونکە سەگ هەیە”.

پێوەند بە بەشەڕدانی سەگ، عەبدوڵڵا محەمەد مامۆستای ئایینی دەڵێت: “لە ئیسلامدا بەشەڕدانی ئاژەڵ و باڵندەکان گوناهە و نابێت بە شەڕ بدرێن”.
 
باس