ئێران .. وه‌زیری نه‌وت: یه‌ده‌گی نه‌وت به‌شی 150 ساڵی دیكه‌ ده‌كات

ڕۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاشكرایكرد كه‌ یه‌ده‌گی نه‌وتی ئێران به‌شی 150 ساڵی دیكه‌ ده‌كات، له‌میانی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی فارس سه‌باره‌ت به‌ كه‌رتی نه‌وتی ئێران، وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران، چه‌ندین كه‌شتی بارهه‌ڵگری بیانی زیاد ده‌كه‌ن له‌پاڵ بوونی كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌ ئێرانیه‌كان، 
ئه‌و گوتانه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ئێران دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا وڵاتانی رۆژئاوا چه‌ندین سزایان به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێراندا سه‌پاند، ڕۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی ئێران ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا زاڵبن كه‌ ڕێگر بووه‌ له‌ هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌ل و خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ كه‌رتی پیشه‌سازیی نه‌وتی ئێران و 
گوتیشی، له‌ ئێستادا ئێران بڕی 640 ملیۆن مه‌تر سێجا گازی سروشتی به‌رهه‌م ده‌هێنێت له‌ ڕۆژێكدا.