داھاتی ھەناردەی نەوت و کەلوپەلەکانی دیکە لەساڵی ٢٠١٥

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت ، لە ساڵی ٢٠١٥ دا رێژەی لە سەدا ٩٩ ی ھەناردەی گشتی عێراق نەوت بووە . 

لەوباریەوە دەزگای ناوەندی ئامارەکانی سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە بڕی ھەناردەی نەوتی خاو لە ساڵی ٢٠١٥ دا رێژەی لە سەدا ٩٩ پۆینت ٣ ی کۆی گشتی ھەناردەکانی عێراق پێکدەھێنێت، کە داھاتی ھەناردەی نەوت و کەلوپەلەکانی دیکە لەو ساڵەدا ٥٧ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیۆن دینار بووە و بەراور بە ساڵی٢٠١٤ دا ئەو داھاتە بە رێژەی لە سەدا ٤١ پۆینت ٧ کەمیکردووە ھۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت لە ماوەی ئەو ساڵەدا للە ٩١ دۆلارەوە بۆ ٤٤ دۆلار دابەزیوە . 

جێی ئاماژەیە لەرووی داراییەوە عێراق بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ھەناردەکردنی نەوت دەبەستێت کە بە ووتەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق پشت بەستنی عێراق بە نەوت لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا ھەڵەیەکی ئیستراتیژی بووە و لە رووی ئابوریەوە زیانی بە عێراق گەیاندووە.