ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران بڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ 8.5 ملیار دۆلار.

باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و ئێران  به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ی كردوه‌ و ساڵانه‌ بڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ 8.5 ملیار دۆلار.    



له‌وباره‌یه‌وه‌

حه‌سه‌ن دانائی فه‌ڕ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌عیراق له‌شاری كه‌ربه‌لاوه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابوری نێوان ئێران  و عیراق گه‌یشتۆته‌ 8.5 ملیار دۆلار، وتیشی بێگومان ئێران له‌ڕووی سیاسی و ئه‌منی و ئابوریه‌وه‌ له‌دوای رووخانی رژێمی پێشوه‌وه‌ پاڵپشتی عیراق ده‌كات.



ئه‌م وتانه‌ی باڵیۆزی ئێران له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئیبراهیم ره‌زا زاده‌ سه‌رپه‌رشتیاری بازرگانی نێوان عیراق و ئێران رایگه‌یاندبوو كه‌ ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عیراق ساڵانه‌ گه‌یشتۆته‌ 13 ملیار دۆلار ،به‌مه‌ش هه‌نارده‌ی ئێران بۆ عیراق 17 هێنده‌ زیادی كردوه‌.