كورتهێنانی بازرگانی دەرەوەی توركیا گەیشتۆتە سێ ملیار و 693 ملیۆن دۆلار


دەزگای ئاماری توركیا و وەزارەتی گومرگ و بازرگانی داتاكانی بازرگانی توركیایان بۆ مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاوكردەوە. بەپێی ئامارەكان هەناردەی توركیا لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا لەچاو هەمان مانگی ساڵی رابردوودا،بەڕێژەی لەسەدا 1.9 كەمیكرد و بۆ 12 ملیار و 127 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.

هاوردەش لە هەمان مانگدا بەڕێژەی لەسەدا 1.6 زیادیكردووە و گەیشتۆتە 15 ملیار و 820 ملیۆن دۆلار.

لەم قۆناغەشدا كورتهێنانی بازرگانی دەرەوەی توركیا كە سێ ملیار و 211 ملیۆن دۆلار بوو،بەڕێژەی لەسەدا 15 زیادیكردووە و گەیشتۆتە سێ ملیار و 693 ملیۆن دۆلار.