تایوان یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی لە هەرێم کڕیوە


کۆمپانیای CPCی تایوانی کە کۆمپانیایەکی فەرمی حکومەتە لە ناوەڕاستی  ئەم مانگەدا بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی لە هەرێمی کوردستان کڕیوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری وتەبێژی کۆمپانیاکەوە ئاشکرای کردووە کە تایوان بۆ پڕکردنەوەی پێداویستیە نەوتیەکانی نەوتی لە هەرێمی کوردستان کڕیوە ئەمەش بەهۆی هەرزانی نرخەکەی.

ئاژانسەکە ئاشکراشی کردووە کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە نەوتەکە لە بەندەری جیهان بارکراوە و بە کەشتی ڕەوانەی پاڵاوگەکانی کۆمپانیای فۆرمۆسا لە تایوان کراوە کە بڕیارە مانگی داهاتوو نەوتە خاوەکە بگاتە دەستیان.

کۆمپانیا تایوانیەکە پاش بڕینی هاوکاری ئۆپیک بۆ ئەو وڵاتە نەوتەکەی لە هەرێمی کوردستان کڕیوە و وتەبێژی کۆمپانیاکەش لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا نەوتی هەرێمی کوردستانیان کڕیوە وتویەتی”نەوتی کورد؟ بەڵی ڕێژەیەکی زۆرمان لێکڕیوە”