ده‌وڵه‌مه‌ندترین ژنی گه‌نج‌ له‌ جیهاندا ‌ ‌

 
ئه‌لیزابێت هۆڵمز كه‌ خاوه‌ن كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی ئامرازو كه‌ره‌سته‌ی پزیشكیه‌ به‌گه‌نجترین ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان داده‌نرێت له‌ڕه‌گه‌زی مێینه‌.

ئه‌لیزابێت، له‌ساڵی 1984 له‌ئه‌مریكا له‌دایكبووه‌و خاوه‌نی كۆمپانیایی Theranos، كه‌ كه‌ره‌سته‌و ئامرازی پزیشكی دروست ده‌كات. له‌كۆمپانیاكه‌ی هۆڵمزدا 18 داهێنانی ئه‌مریكایی و 66 داهێنانی وڵاتانی تر به‌رهه‌مهێنراوه‌.

ئه‌م كچه‌ ملیاردێره‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ی به‌ وراسی بۆ ماوه‌ته‌وه‌، و تاوه‌كو ئێستا هاوكاری 100 داهێنانی گه‌وره‌ی بواری ته‌ندروستی كردوه‌و خاوه‌ن 4،5 ملیار دۆلاره‌.