نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی لە ئیمارات بەژداری رۆژی نەتەوەيی قەتەرى كرد

                                                          
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی لە ئیمارات بەژداری كرد لە رۆژی نەتەوەی قەتەر
 و كونسوڵی گشتی قەتەریش خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبونی نوێنەرایەتی كوردستان دەربری ولەوتەیەكی دا بۆ سەفیرو كونسوڵ و ئامادەبووانی یادەكە ئەو نوێنەرایەتی یە،بازرگانیەی كوردستانی بەرز نرخاند لە كارەكانیا.
 لەمبارەیەوە نوێنەری بازرگانی حكومەتی كوردستان شیلان خانەقا رایگەیاند: هەموو ساڵێك و لە 18 كانونی یەكەم / دیسەمبەر رۆژی نەتەوەی قەتەر بەرز رادەگیرێت و لە ئیماراتیش لە لایەن باڵیۆزی قەتەر لە ئەبوزەبی بانگێشتی سەرجەم سەفیرو كونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان دەكرێت و لەو چوارچێوەیەشدا، ئێمە وەك نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری بازرگانی بە فەرمی بانگهێشتكرابووین. 
خانەقا وتیشی: بانگهێشتكردنی ئێمەش بە فەرمی بۆ بەشداریكردنمان لەوبۆنەیە سەلماندنی گرنگیدانە بە نوێنەرایەتیەكەمان لەلایەن وڵاتان, وەك دبلۆماتكارێك مامەڵەمان لەگەڵ دەكرێت و شانبەشانی كونسوڵی وڵاتان پیرۆزبای خۆمان و حكومەتی كوردستانمان پێگەیاندن، هیواشمان خواست پەیوەندییەكانمان بەردەوامی هەبێت، لە بەرامبەریشدا كونسوڵی گشتی قەتەر سوپاسی ئامادەبونی نوێنەرایەتیەكەمانی كردو ئێمەی زیاتر بە ئامادەبوان ناساند و لە وتەیەكی دا رایگەیاند، كە كوردستان نوێنەرایەتییەكی بازرگانی ئەكتیفی هەیەو بەردەوام هەوڵی تەواوی بۆ پێشخستنی پرسی ئابوری لە ئیمارات داوە, هەروەها ئاماژەی بەوەشدا كە رۆڵی بەرچاوی لە دروست كردنی بناغەی باش و بەهێز لە پەیوەندییە دبلۆماسیەكانی لەگەڵ سەرجەم دبلۆماتكارانی وڵاتان بینیووە كە لە دوبەی نیشتەجێن.
 لە ئێستادا نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆكاروباری بازرگانی لە ئیمارات بەشێوەیەكی دبلۆماسیانە پەرەی بە پەیوەندیەكانی داوە و پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ سەرجەم كونسوڵیەت و باڵیۆزخانەی وڵاتان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئیماراتدا دروست كردووە.