بزانە خەرجی پێداویستی پاسەوانی بەرپرسانی عێراق چەندە

بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئاشكرای دەكات خەرجی پاسەوانی تایبەتی بەرپرسان لە موچە و پێداویستیەكانیان دەگاتە یەك ملیار دۆلار.
ئەعرەجی لەو لێدوانە رۆژنامەوانیەیدا، ئاماژەی بەوەكردوە كە بیرۆكەی ئەوەیان لا دروستبوە ژمارەی پاسەوانی سەرجەم بەرپرسان كەم بكەنەوە و هەمویان لە لیوایەكی تایبەتدا كۆبكەنەوە و لەكاتی پێویستدا بۆ پاراستنی بەرپرسان تەرخان بكرێن.
ئەو لێدوانە لەكاتێكدایە كە بەرپرسان ژمارەیەكی زۆر پاسەوانیان بۆ تەرخانكراوە و قەیرانی داراییش بەرۆكی عێراقی گرتوە و بەپێی بەوهۆیەشەوە تائێستا نەتوانراوە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی (2015) ئامادە بكرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت و بەپێی لێدوانی وەزیری دارایی زیاتر لە (47) ترلیۆن كورتهێنان هەیە لە بودجەدا و چەند لیژنەیەكیش سەرقاڵی كەمكردنەوەی خەرجیەكانن و هەر لەو چوارچێوەیەشدا موچەی سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق بۆ (50%) كەمكرایەوە.